بانكی رافیدەین بڕیاریدا بڕێک پارە وەک قەرز بدرێت بەخانەنشینان و كرێكارانی كەرتی تایبەت و بڕەکەشی ئاشکرادەکات.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی بانكی رافیدەین، بڵاویردەوە کە بانکەکەیان بڕیاریداوە پێدانی قەرز بە خانەنشینان و ئەو كرێكارانەی كە دەستەبەری كۆمەڵایەتییان هەیە، بەهاوكاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكرێت و بۆ وەرگرتنی قەرزەكەش، پێویست بە كەفیل ناكات.
ئاماژەی بۆ پەوەشکردووە ژمارەی ئەو خانەنشینانەی كە لەوەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند دەبن، 17 هەزار كەسن و هاوكات 250 هەزار كرێكاری كەرتی تایبەتیش بۆیان هەیە داوای وەرگرتنی قەرزەكە بكەن و وەرگرتنیشی لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنی دەبێت.