کانی کچی هونەرمەندی کۆچکردوو "پشتیوان بەدەوی " بۆنەی هاتنی بەهارەوە بۆ باوکی نوسیوەو دەڵێت"یەکەم بەهاری بێ تۆیمە".
کانی پشتیوان نوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" باوکە.. بۆنی هەوایەکی تازە دێت.. وابزنام بەهار نزیکە.. بیرمە.. پر ئەمکاتە وتت.. بارانی بەهار جیاوازە.. من ئێستا هەست بەو جیاوازییە دەکەم.. کە یەکەم بەهاری بێ تۆیمە..باوکە هەروەک پار.. گوڵی حەوشەکەمان چرۆی کردووە.. ئەها وتمان ئەمساڵ جوانترن لەپار .. نە باوکە گیان ئەمساڵ بێ تۆ .. نە گوڵەکان و نە بەهاریش ناگەن بەپار".
ئه‌كته‌ری دیاری درامای گه‌رده‌لول پشتیوان نوری به‌ده‌وی كه رۆڵی (رزگار)ی خۆشه‌ویستی (هه‌نار)ی ده‌بینی،ڕۆژی 2018/1/16 به‌هۆی جهڵتهس دڵه‌وه لەتەمەنی 41 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.