سوپای تورکیا لەناو باکوری کوردستانەوە دەستی بەهێرش کرد‌و ئەمڕۆ لەخواکورکی باشوری کوردستانیش دەستی بەهێرش کرد.
لە راگەیاندنێکدا کە هێزەکانی پاراستنی گەڵ بڵاویکردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ١١ی مارس\٢٠ی ڕه‌شه‌ممه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ به‌ره‌و مه‌یدانه‌كانی سیرۆ و گومبه‌ت-ی سه‌ر به هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كرد".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌ممه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌شێكی هێزه‌كانی له هه‌رێمه‌كه كشانده‌وه. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩:٣٠ و ٢٠:٣٠ به ئۆبوس و هاوه‌ن بناری گردی سیرۆ و هه‌رێمی گه‌لیی ڕه‌ش-ی بۆردومان كرد. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریش بۆمبارانی بناری گردی سیرۆ، هه‌رێمی گه‌لیی ڕه‌ش و بناری ئهڤلكۆڤی-یان كرد".
هەپەگە ئاشکرای دەکات "كاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزه‌كانی داگیركه‌ر به پشتگیریی كۆپتهرهجهنگییهكان-ی جۆری كۆبرا سه‌ربازه‌كانی بۆ گردی سیرۆ، گردی ماسیرۆ و گردی پارتیزان گواسته‌وه و چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی له‌وێ به‌رفره‌وان كرد".
هەروەها هاتووە "١٥ی مارس\٢٤ی ڕه‌شه‌ممه سه‌ربازانی داگیركه‌ر ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننه گردی پارتیزان و دۆڵی ماسیرۆ. له‌نێوان سه‌ربازانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانمان شه‌ڕ ڕوویدا. هاوكات فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد".