یاریزانی بە
توانای یانەی بەرشەلۆنە، سیرجیۆ بۆسکێتس، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی
بەرامبەر بە یانەی چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکان توشی هات، ماوەی ٣ هەفتە لە
یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە
بڵاوی کردۆتەوە، بۆسکێتس بەهۆی پێکان لە قاچیدا پێویستی بە سێ هەفتە چارەسەری هەیە
تا لەو پێکانەی کە توشی هاتووە باش ببێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.
بۆسکێتس لە هێڵی
ناوەند یاری دەکات و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی یانەی بەرشەلۆنەو راهێنەر
هەمیشە بەسەرەکی یاری پێ دەکات.