بانە شیروان لەگەڵ هونەرمەندێک بۆ نەورۆز بەرهەمێک پێشکەش دەکەن

نەوید زەردی و بانە شێروان، گۆرانیبێژانی کورد، بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆیان بەشێوەی دوێت بڵاودەکەنەوە.

کلیپەکە بەناوی "بڕۆ" نەوید زەردی تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادەکردووە، ھەروەھا ئەفشین شوکری کاری میوزیکی بۆ کردووە و لە تورکیاش کاری وێنەگرتن و دەرھێنان بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کراوە، بریاریشە لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 20ی ئازار کلیپەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەو گۆرانییە دەبێتە یەکەم کاری ھاوبەشی نەوید و بانە.

نەوید زەردی لە بنچینەدا خەڵکی رۆژهەلآتی کوردستانەو ئێستا لە ئەوروپا دەژی.

بانە ته‌مه‌نی  ١٦ ساڵه‌ و دانیشتوی سلێمانییه‌ و بچوکترین بەشداربووی کورد ئایدل بوو .



PM:03:17:16/03/2018