خانمە میدیاکاری ناسراوی باشووری کوردستان، شارا ئیبراهیم رای خۆی لەسەر ئەخلاق و کۆمەڵگای کوردی ئاشکرا دەکات.
شارا ئیبراهیم باسی کرانەوەی كچ بەرووی کۆمەڵگا و هاوڕێکانیدا دەکات، هاوکات گلەیی و رەخنە لە داخراوی کۆمەڵگا دەگرێت و دەڵێت "تۆسەیری ئەم کۆمەلگای من بکە.. هەر کچێک ڕوو خۆش و کراوەبێت پێی دەلێن ئەخلاقی تەواونیـــە..؟".
شارا کە هەمیشە وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوادارێکی زۆریان هەیە، لەگەڵ ئەو پۆستەشدا وێنەیەکی خۆی داگرتووەو درێژە بە قسەکانی دەدات و دەپرسێت" مەگەروانیە..؟".
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی، بەڵام پاش دەستلەکار کێشانەوەی لەو کەناڵە لە ئێستادا چۆتە کەناڵی کوردماکس و پرۆگرامێک پێشکەش دەکات بە ناوی "شارا". شارا ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی مناڵێکە وبەیەکێک لە پێشکەشکارە بەناوبانگەکانی بەرنامە هونەریەکان لە کوردستان دادەنرێت.