وتەبێژی یەكیتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" متمانە بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەدرێتەوە کارەکانی بکات تا بەستنی کۆنگرە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لە دوای هەڵوەشاندنەوەی، ئەمرۆ جارێکی تر متمانە دراوەتەوە بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وابڕیاریشە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ مەکتەبی سیاسی لەسەر چەند پرسێک کۆببێتەوە".
سەرکردایەتی یەکێتی ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پیرە کاراکردنەوەی مەکتەبی سیاسی راگەیاند.
وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی وت، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوو دووبارە وەک ئەندام لە مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراونەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیژنەی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی یەکێـتی فراوانترکراوە و لە داهاتووشدا مەکتەبی سیاسی ڕۆژی ئەنجامدانی کۆنگرە دیاریدەکات.
ئەم بڕیار و وتانەی وتەبێژی یەکێـتیش لە دوای ئەوە هات ، ئەمڕۆ ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی به ئامادهبونی كۆسرهت رهسوڵ عهلی جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە کۆبوویەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ ەوە لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتی دا مەکتەبی سیاسی هەڵوەشێنرایەوە، بەدرێژایی نزیکەی پێنج مانگ سەرکردایەتی یەکێتی لەبەر ناکۆکی قوڵی نێوانیان، نەیاتوانی مەکتەبێکی سیاسی نوێ هەڵبژێرێن.