وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل(پەیەدە) رایدەگەیەنیت تەنها لە بۆردومانەكانی دوێنی هەینی ١٦ ی ئازار هاولاتی لەعەفرین شەهید بوون و20ی تریش برینداربون.
بروسك حەسەكە، وتەبێژی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل(پەیەدە)لەلێدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە" فرۆكە جەنگیەكانی توركیا دوێنێ ئێوارە بۆردومانی سەنتەری شاری عەفرینینان كردوە و بەو هۆیەشەوە 53هاوڵاتی شەهید بوون و20ی تریش برینداربون"
وتەبێژی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل(پەیەدە)،راشیگەیاندوە" لەنێوان قوربانیەكاندا 16منداڵو 14ژن هەیە كە دوو لە ژنەكان دووگیان بوون"
جێگەی ئاماژەیە ماوەی زیاترلە 54رۆژە سوپای توركیا بە هاوكاری گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا هێرشی بۆسەر كانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان دەست پێكردوە بەوهۆیەشەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی.