بە ڤیدیۆ.. مژدێن هۆکاری خۆ رووتکردنەوەکەی ئاشکرا دەکات

موژدێن خانمە گۆرانیبێژ لە ڤیدیۆیەکدا کە وەڵامی میدیایەک دەداتەوە و هۆکاری خۆ رووتکردنەوەکەی ئاشکرا دەکات.

موژدێن لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێت " هەندێک میدیا دەڵێن: موژدێن شێت بووە کە خۆی رووتکردۆتەوە، من دەڵێم: من لەسەر بنەمای زانستی خۆم رووتکردۆتەوەو شێت نەبووم"

موژدێن لە ساڵی ١٩٨٢ لە سلێمانی لە دایک بووە، پێشتر وتبووی "ناچمە پەیوەندییەوە لەگەڵ کەسێکدا کە لەدایکبووی ساڵی نەوەکان بێت".

موژدێن بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی پاداشت کە تێیدا بە نیمچە رووتی دەرکەوت ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و بووە هۆی هەڵایەکی زۆر لە ناو خەڵک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.



PM:03:05:17/03/2018