زیدان: حەزم بە رووبەڕووبونەوەی یۆڤێنتۆس نەکرد


راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، زیدان، ئەمرۆ لە پریس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، لە پێش یاری بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا، باسی لە رووبەڕووبونەوەی یانەکەی کرد بەرامبەر بە یانەی یۆڤێنتۆس و رایدەگەیەنێت حەزم نەکردووە رووبەڕوویان ببینەوە.

زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت، لەبەر چەند هۆکارێک من حەزم بە رووبەڕووبونەوەی یانەی یۆڤێنتۆس نەکرد لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت، بەڵام دەبێت ئێستا هەموو شتێک لەبیر بکەین و خۆمان بۆ بەرامبەریان ئامادە بکەین.

دەشڵێت یانەی یۆڤێنتۆس تیپێکی بەهێز و رەقەو کردنەوە دەرەوەیان لە خولەکە ئاسان نیە.




PM:07:08:17/03/2018