دوای ئەوەی لە وەرزی نوێی کەناڵەکە بڕیاردراوە بەرنامە ئەدەبی و ھونەرییەکان نەمێنن، ھەودا ئەحمەد بڕیاریدا واز لەکارکردن لەو کەناڵە بھێنێت.
ھەودا ئەحمەد، پێشکەشکارێکی کەناڵی ئاسمانی KNNی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان، بە میدیاکانی راگەیاند "دوای ماوەی چوار ساڵ کارکردن لە کەناڵی KNN وەک بێژەر، و پێشکەشکار و ئامادەکاری چەند پڕۆگرامێک، ئێستا ماڵئاواییم لەو کەناڵە کردووە و ھیچ پەیوندییەکم پێوەی نەماوە".
هەودا ئەوەشی خستەروو، کە لەکاتی ڕاگرتنی پەخشی کەناڵی KNN پێیان وتووە، "پێویستیان بە بەرنامەی ئەدەب و ھونەر نەماوە، ھەرچەندە پێشنیازی بەرنامەیەکی دیکەیان بۆ کردووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، بەھۆی نەگونجانی لەگەڵ کار و بەرنامەی وەرزی نوێی کەناڵەکە، ئەو پلانەی کە دانراوە بۆ کارکردن، وازیھێناوە".
دەشڵێت "لەبەرئەوەی بەرنامە ئەدەبی و ھونەرییەکان لابراون و ئەو کارەشی پێشنیارم بۆ کرابوو ئامادەنەبووم بیکەم".
ئەو پێشكەشكارە كە سەرەتاکەی بە پێشكەشکردنی بەرنامەی مناڵان دەستی پێکردوو و دواتر لە بوارەکانی تردا بووبە پێشکەشکار، نزیکەی ماوەی سێ ساڵ لەکاری بێژەری دوورکەوتەوەو دواتر گەڕایەوە سەر شاشەو لە کەناڵی KNN بووە پێشکەشکار.