كچه كارمه‌ندێكى سه‌ر به‌كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى ئیمارات له ده‌رگاى فڕۆكه‌یه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا.
ڕادیۆى "بی بی سی" به‌ریتانی لەزاری وته‌بێژى فڕۆكه‌خانه‌ى عهنتیبی له ئۆگه‌ندا، بڵاویکردەوە "كچه كارمه‌ندێكى فڕۆكه، له ده‌رگاى فریاكه‌وتنى فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى ئیمارات كه‌وته خواره‌وه
به‌بێ ئه‌وه‌ى وته‌بێژه‌كه ئاماژه به ڕه‌گه‌زنامه‌ى كچه كارمه‌نده‌كه بكات، وتی، كه كچه‌كه به‌په‌له بۆ نه‌خۆشخانه‌ى "كیسۆپی" گواسترایه‌وه، به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا
ڕووداوه‌كه، كاتێك بووه كه ستافى فڕۆكه‌كه سه‌رقاڵى سه‌رخستنى گه‌شتیاره‌كان بوون، لهگهشتێك له فڕۆكه‌خانه‌ى "عهنتیبی" بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دوبه‌ى