ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، راگەیاندراوێک لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوەو تەئکید لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی جیاوازییەکان دەکاتەوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگه‌یەنراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( ی . ن . ك )
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان
ئه‌ندام و لایه‌نگرو تێكۆشه‌ره نه‌به‌زو دلێره‌كانی (ی.ن.ك)
هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی بوژاندنه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی كڵپه‌و بڵێسه‌ی مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی مژده‌به‌خشی ڕۆژێكی نوێ و پێخستنه ناو ساڵێكی تازه و به‌هارێكی نوێ ی تێكۆشانه‌وه , ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/3/2018 , ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و به‌ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وه‌رزێكی نوێ ی له ئه‌نجامدانی زنجیره كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كانی به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكاری بۆ بریاروڕاسپارده‌كانی پێشووی خۆی و هه‌نگاونان به‌ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر ڕێگای هه‌ڵسانه‌وه‌و گه‌شه‌كردن و بوژاندنه‌وه‌ی ژیانی ڕێكخراوه‌ییمان و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه مێژوویه‌كانی سه‌رشانی له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان كه سه‌رجه‌م دۆسته‌كانی كورد و یه‌كێتیش چاوی ئومێدیان له‌سه‌ریه‌تی ده‌ستپێكرد .
كۆبوونه‌وه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردوكوردستان و قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌ستی پێكرد , كه چه‌ندین ته‌وه‌ر و بابه‌تی ستراتیژی و گرنگی له‌خۆگرتبوو , سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر یاده‌كانی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 ی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵوێسته‌ی كرد وستایشی ڕۆڵی جوامێرانه‌ی دانیشتوانی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و مه‌فره‌زه نهیًنیه‌كانی له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنو سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه داڕێژراو پاشان به هه‌ماهه‌نگی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی و هێزه كوردستانیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه جێبه‌جێكرا , هه‌روه‌هاجه‌ختیشی له‌سه‌ر زیندوو ڕاگرتنی گیانی ڕاپه‌ڕینی له ناخی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كادروئه‌ندامانی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌مان وكاركردن بۆ ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی كرده‌وه و ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هێشتا ئامانجگه‌لێكی زۆرمان ماوه كه ئه‌ركی به‌دیهێنانیان كه‌وتۆته ئه‌ستۆی نه‌وه‌كانی ئێستای پاش ڕاپه‌ڕین , كه هه‌موویان ئه‌ركی گه‌وره‌و هه‌ستیاری قۆناغی ته‌واوكاری به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی و مۆدێرنی سه‌رده‌میانه‌و سیكولارن , كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه چ وه‌ك دروشم و چ به كرداركار بۆ به‌دیهێنانیان ده‌كه‌ین و قوربانیمان له‌پێناودا به‌خشیون .پاشان كۆبونه‌وه سه‌رله‌نوێ كاره‌ساتی كیمیای بارانی هه‌ڵەبجە و شه‌هیدكردنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی بێدیفاعی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره خۆڕاگره‌ی ئیدانه‌و مه‌حكوم كرده‌وه ڕێزی له قوربانیه‌كانی نایه‌وه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵی عێراق وه‌ك ئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی خۆی قه‌ره‌بووی ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكاته‌وه و كاری جدی و به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی بكات . سه‌باره‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كانیش كه به‌هۆی ڕوداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابوردووه‌وه له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شكركێشیان كرایه‌سه‌ر و بووبه‌هۆی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه كوردستانیانه‌و كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی و تێكچونی ڕه‌وشی ئاسایی تیایاندا , كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ته‌واوی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و قه‌ره‌بووی زه‌ره‌روزیانه‌كانیشیان بۆ بكرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایش له‌و كار‌و كرده‌وه نابه‌جێیانه بكرێت كه ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام دراوه .هه‌روه‌ك چۆن پێویسته كه به‌پێی ماده‌ی سه‌دوچلی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی هه‌تا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان به‌پێ ی ئه‌و ماده ده‌ستوریه , ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ش به هاوبه‌شی ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك باری سه‌پێندراو قبوڵ ناكرێت.
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزیه‌كانی ڕۆژئاواش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( ی ن ك ) به دڵگرانیه‌وه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ڕوانێت و هاوسۆزی خۆی بۆ خه‌ڵكی سڤیل و بێدیفاعی شاره‌كه ده‌ربڕی و خوازیاره كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌رچی زووتره هێرش و په‌لاماردانه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت و كار به بڕیاری ژماره ( 2401 ) ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكات , كه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی ئاگربڕ له ته‌واوی خاكی سوریادا .
سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌ی كه یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مانیشی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت كۆبوونه‌وه موكوڕبوونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی و گرنگی تێپه‌ڕاندنی جیاوازیه‌كان كرده‌وه‌و گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێویسته هه‌مووان به گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌وه له خزمه‌ت به هێزكردنه‌وه‌ی باسی یه‌كێتیدابین و به تێڕوانینێكی ووردو دووربینانه تواناكانمان چڕ بكه‌ینه‌وه له مه‌سه‌له ستراتیژیه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و داهاتووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هه‌ربۆیه دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كادیر‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تیه دلسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كان و نه‌خشه ڕێگاكانی چاكسازی له‌ناو (ی.ن.ك) و سیسته‌می حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی