دوێننێ ١٨ ی ئازار میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە فەرماندەی گشتی هێزە زەمینیەکانی تورکیا جەنەراڵ متحەت تونجایان لە شەڕی عفرین کوژرا.
شەوی رابردووش میدیاکانی نزیک یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە "، کوژرانی ئەو فەرماندەیەی سووپای تورکیای پشتتڕاستکردەوەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەر بە یەپەگە وێنەی ئەو جەنەراڵە و خێزانەکەی بڵاوکراوەتەوە.
ئەمڕۆ ٥٨ رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر لەشكرکێشی هێرشی سوپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکان بۆ سەر عفرین، هێزەکانی تورکیا لە سنوری شارەکە نزیکبوونەتەوەو شەڕێکی سەخت بەڕێوە دەچێت.