چەکدارە ئیسلامییەکانی سەر بەتورکیا ڤیدیۆی چوونە ناو عفرین بلآودەکەنەوە

چەکدارە ئیسلامییەکانی سەر بە سووپای تورکیا کەمێک پێش ئێستا چەند دیمەنێکی چوونە ناو عفرین بلآودەکەنەوە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە گەڕەکێکە چەندان شوقەی نیشتەجێبوونی تێدایە، چەکدارەکانی دەڵێن " ئێمە هێزی تایبەتی سووپای سوریایان " لەناو عفرینداین.

تا ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەل رەتیدەکاتەوە.

ماوەی ٥٨ رۆژە سوپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییە توندەرەوەکان دەستیان بەهێرشکردووە بۆ سەر شاری عفرینی کوردنشین، بەدرێژای ئەو ٥٨ رۆژە سوپای تورکیا هەموو هێز و تاواناکانی خستۆتە گەر بۆ داگیرکردنی ئەو شارە کە لەساڵی ٢٠١١ەوە پارێزگایەکی هێمنی سوریا بووەو جگە لەخەڵکی شارکە بەدەیان هەزار ئاوارە لەو شارەدا نیشتەجێبوون. 



AM:10:52:18/03/2018