ئۆردوغان: بەکاتی ٨:٣٧ ئەم بایەنییە عفرینمان کۆنترۆڵکرد
روانگەی سوری: نیوەی عفرین کۆنترۆڵکراوە

تەیب ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوەیکی فراواندا لە تورکیا کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند" لە کاتژمێر ٨:٣٧ شاری عفرینمان کۆنترۆڵکرد".

ئەو لێدوانەی ئۆردوغان لە کاتێکدایە کە روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لە هەواڵێکدا رایگەیاند " ئەم بەیانییە سووپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی نیوەی عفرینیان کۆنترۆڵکرد".

روانگەی سوری کە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی هەواڵە ئاشکرای دەکات کە شەوتی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی زۆر قورس بۆ سار شارەکە بەهەموو جۆرێک دەستی پێکردووەو هێزە هێرشکارەکە لە ئاسمانەوە بەررگریان لێکراوە، هاوکات یەکیەنەکانی پاراستنی گەڵ شەڕێکی قورسیان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکەدا کردووە.

ئەو زانیاریانە لە کاتێکدایە کە سووپای تورکیا و هێزە هاوپیەمانەکانی لەناو جەرگەی شاردا پەیکەری کاوەی ئاسنگەریان رووخاند و میدیاکانی تورکیاش سەنتەری شارەکە پێشان دەدەن کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناو شارەکەدان.  



AM:11:22:18/03/2018