پەرلەمانتارێکی گۆڕان مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر خاکی هه‌رێم ئاشكراده‌كات

په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر خاکی هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "15 كیلۆمه‌تر توركیا هاتۆته‌ ناو قوڵایی خاكی‌ هه‌رێم".

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری‌ فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رپرسانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  كردوه‌و ئاشكرایكردوه‌، "توركیا 15 كیلۆمه‌تر هاتۆته‌ خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌ "ئێستا سه‌ربازه‌كانی‌ توركیا له‌چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سیده‌كانن به‌تایبه‌ت گونده‌كانی (به‌رازگرو تۆپزاوه‌)، ئه‌مه‌ش بۆخۆی‌ پێشێلكردنی سنوری وڵات و دژی ده‌ستوری عیراقیشه‌".

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "هێنانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ خاكی هه‌رێم، بابه‌تێكی قبوڵنه‌كراوه‌و ده‌رهاویشته‌ی خراپی ده‌بێت".



PM:06:43:18/03/2018