زەیتون سەرەڕای ئەوەی چەندین سودی تەندروستی
هەیە بەهەمان شێوە دەتوانی زەیتەکەشی بەکار بهێنی بۆچارەسەری نەخۆشی، لەبەر ئەوەی ترشی
ئەسید و چەندی ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی لەش دەدات بەڵام باشتر وایە بەسکی
خاڵی بخورێت لەبەر ئەم هۆکارانە.
1- چارەسەرە بۆ
کێشەکانی کۆڵۆن: ڕۆنی زەیتون یارمەتی پاراستنی خانەکانی کۆڵۆن دەدەت و لە ناوچون دەیپارێزێت
ئەمەش وادەکات ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی کۆڵۆن کەمبێتەوە.
2- تەندروستی بە
پێست و قژ،نینۆک،ئێسکەکان دەدات: ڕۆنی زەیتون هەروەها سودی تەندروستی هەیە بۆ پێست
و قژو نینۆکەکان. دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێست، نەهێشتنی کڕێشی قژ، بەهێزبون و درێژ
بونی نینۆکەکان.
3- جگەر پاک دەکاتەوە:
جگەر بەیەکێک لە کۆئەندامە گرنگەکانی لەش دادەنرێت لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی پاکردنەوەی هەمو ئەندامەکانی
ناوەوە ، بۆیە خواردنی ڕۆنی زەیتونیش یارمەتی جگەر دەدات لەپاکبونەوەو دەرکردنی ژەهر
بەئاسانی.
4- کێشی لەش دادەبەزێنێت:
ڕۆنی زەیتون ڕێژەیەکی باش فاتی ئەسیدی تێدایە کە ئەمەش هەستی تێربونت پیدەبەخشێت و
هەربۆیە هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.
5- یارمەتی پاراستنی
دڵ دەدات: ڕۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی سودبەخشی تێدایە ئەمەش وادەکات کە دڵ پارێزراو بێت
لە نەخۆشی.
6- هەوکردن ناهێڵێت:
لکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە خواردنی ڕۆنی زەیتون دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی
جەستە.
7- کۆنترۆڵی ئاستی
شەکرەی لەش دەکات: رۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی زیانبەخشی
لەش و ئاستی شەکرەی لەش دادەبەزێنێت هەربۆیە خواردنی زۆر بەسودە لەپاراستنی لەش بە
توشبون بەشەکرە.
سەرچاوە: Natural Home
Cures
وە:هە-ف