لەخولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٦-٣ شکست بە یانەی جیرۆنا بێنێت و
رۆناڵدۆش توانی ٤ گۆڵ تۆمار بکات.
یاریەکە لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدراو یانەی ریاڵ مەدرید
توانی ٦-٣ یاریەکە بباتەوەو رۆناڵدۆ توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و دوو گۆلەکەی تریش
ڤازکوێز و بەیڵ تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە ٦٠ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.