كەشناسی پێشبینیەكانی ڕۆژانی نەورۆزی ڕاگەیاند

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ڕۆژانی نەورۆز بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، لە هەر سێ ڕۆژەكە بە گشتی كەشوهەوایەكی سەقامگیر دەبێت، بەڵام لە یەكەم ڕۆژدا ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

فازل ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند لە یەكەم ڕۆژی نەورۆزدا شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق شەپۆلێكی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە و ئەگەری هەیە كاریگەری بۆسەر ناوچەكانی هەرێم بەتایبەتی دهۆك و شنگال و مەخمور و كەركوك هەبێت.

لەبارەی ڕێژەی باران بارین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، جگە لە پارێزگای دهۆك ڕێژەی باران بارین لەچاو ساڵی ڕابردوو زیاترە بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی كە ١٧٠ ملیمەتر زیاترە لە ساڵی ڕابردوو باران باریوە.




PM:01:59:19/03/2018