داوا دەكرێت كۆمپانیای بەڕێز قەرزەكانی بداتەوە

لە بانكی گۆیژەوە داوا دەكرێت كۆمپانیای بەڕێز سەرجەم ئەو قەرزانە بگێڕێتەوە كە بانكەكە پێیداوە بە سودەكەشیەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی گۆیژە كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە بانكەكە داوای گەراندنەوەی زیاتر لە 16 ملیارد دینار دەكات بە قەرز و سودەوە كە لای كۆمپانیاكەیە.

لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە تا بەرواری 31ی 12ی 2017 كە زیاتر لە دوو مانگ بەسەریدا تێپەڕیوە قەرزەكە نەگەڕێندرێتەوە ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

كۆمپانیای بەڕێز كۆمپانیەكی وەبەرهێنانە و مەلا یاسین خاوەنیەتی.



PM:02:18:19/03/2018