ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سكاڵای لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار كرد

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت رایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵایان لەسەر حكومەتی عێراق تۆمار كردووە.

رێبوار تاڵەبانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتی، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە سەرجەم پێكهاتەكانی كورد و عەرەب و توركمان و سریان و كلدانەوە سكاڵای یاساییان دژی حكومەتی ناوەندی تۆمار كرد.

وتیشی لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە دادگای فیدراڵی سكاڵاكە تۆمار كراوە بۆ ئەوەی ئەو باردۆخەی ناوچە كوردستانیەكان بگەڕێتەوە بارودۆخی یاسایی و دەستوری.

لە رۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری کشانەوە و لەو کاتەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ژوورێکی وەرگرتووە و لەوێوە کارەکانی ئەنجامدەدات.



PM:05:07:19/03/2018