دواین زانیاری لەبارەی گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی موچە ئاشکرادەکرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دوایێن زانیاری لەبارەی موچەوە ئاشکرادەکات و  ڕایگەیاند، دەکرێت دەستکاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە داهاتوودا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبینەوە و داهاتەکانی نەوت و ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت، کۆدەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەو شێوەیە و ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە ڕەوانەکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم، ئەوا دەتوانرێت دەستکاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری پەروەردەی هەرێم دوای ئەوە دێت کە سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریانداوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی پاشەکەوت دابەشبکەن.

ئەو بڕیارەش کاردانەوی بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەلار و کۆیە و ڕانیەی لێکەوتەوە و بەوهۆیەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و نەچوونە سەر کارەکانیان.



PM:05:16:19/03/2018