له‌یارییه‌كی پڕگۆڵدا پێشمه‌رگه‌ی سلیمانی له كفری برده‌وه
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه له‌گه‌ری نۆهه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستاندا و له‌كۆمه‌له‌ی دووهه‌مدا یانه‌ی پێشمه‌ركه‌ی سلێمانی له‌یاریگای ئاشتی میوانداری له یانه‌ی كفری كرد
هه‌ردوو یانه به‌سه‌ره‌تاییه‌كی باش ده‌ستیان به‌یاری كرد, هه‌رچه‌نده یارییه‌كه له‌شاری سلیمانی بوو، به‌ڵام هانده‌ریكی زۆر یانه‌ی كفری له‌یاریگای ئاشتی كۆبووبونه‌وه بۆ پاڵپشتی له یانه‌كه‌یان.
یانه‌ی میوان ده‌ستپێشخه‌ری كرد له‌تۆماركردنی گۆل له‌خوله‌كی 21 له‌رێكه‌ی علی عوسمان گۆلی یه‌كه‌میان تۆمار كرد, به‌ڵام وه‌لامی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ده‌ستبه‌جی بوو دوای شه‌ش خوله‌كه پیشره‌و شه‌ریف گۆلی به‌رامبه‌ری هێنا.
دواتر یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێرشبردن به‌رده‌وام بوو به‌رله‌كۆتایی تایمی یه‌كه‌م گۆلی دووهه‌می له‌رێكه‌ی ره‌وه‌ند بهاالدین له‌خوله‌كی 37 تۆمار كرد, ئه‌نجامی تایمی یه‌كه‌م 2-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌كۆتا هات.
له‌ده‌ستپێكی تایمی دووهه‌مدا گۆلكاری یانه‌ی پێشمه‌ركه دیار علی گۆلی سێهه‌می له‌خوله‌كی 51 بۆیانه‌كه‌ی هێنا.
دواتر یاریزانانی كفری به‌دوای وه‌ڵامی گۆله‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ران به‌لام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا كاتێك حمید ره‌حیم گۆلی چوارهه‌می بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد.
یاری به‌رده‌وام بوو ئه‌رسه‌لان جلال راهێنه‌ری پێشمه‌رگه چه‌ند گۆرانكاریه‌كی كرد تا زیاتر پاریزگاری له‌ئه‌نجامی یاری و یاریزانه‌كانی بكات, یانه‌ی كفریش بۆهینانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند كۆرانكاریه‌كی كردوو له‌خوله‌كی 58دا داوه‌ر فیكه‌ی سزای بۆ یانه‌ی كفری لێداو یاریزان دانیار محمد گۆلی پێ تۆمار كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌م ئه‌نجامه رازی نه‌بوون و به‌رده‌وام بوون له‌كه‌رنه‌ڤاڵی گۆله‌كانیان و له‌خوله‌كی 73 دیاری علی جارێكی دیكه گۆلی یانه‌ی میوانی هه‌ژانه‌ده‌وه‌و سه‌رئه‌نجام یاری به 5-2 له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
PM:07:25:19/03/2018