سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه مووچه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراقی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شه‌وه خه‌رج ده‌كات.
سەرۆک وەزیران لە تویتەدا دەڵێت " وردبینی له لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتنی موچه‌و شایسته داراییه‌كانیان".
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی رایگه‌یاندووە" ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هه‌رێم نێردراوه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 317 ملیار دیناره‌و ته‌نها بۆ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی نییه".
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتریشی له‌وباره‌یه‌وه‌داو وتی:" به‌حكومه‌تی هه‌رێممان ڕاگه‌یاندوه ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمه، ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیشمان كردوه‌و وتومانه، باقی پاره‌كه له‌داهاتی نه‌وتی فرۆشراو ته‌كمیله بكه‌ن بۆ موچه".
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه به‌سیستمی پاشه‌كه‌وت، سه‌عد حه‌دیسی وتی:"ئه‌وه كارێكی هونه‌رییه‌و ئێمه نازانین، له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه به‌پاشه‌كه‌وت دابه‌شی بكات یاخود نا خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان به‌و جۆره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئێمه ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرین و ئه‌وانیش خۆیان باقیه‌كه‌ی دابین بكه‌ن".