مامۆستایانی ناڕازی سبەی خۆپیشاندان دەکەن

مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند کە سبەی دوو شەممە جارێکی تر لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوادا دەست بەخۆپیشاندان دەکەنەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا مامۆستایانی ناڕازی داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەکەن لەسەر بەردەوامی لە سیستەمی پاشکەوتی مووچە و نەدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەران، سبەی دوو شەممە کاتژمێر ١٠ لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا خۆپیشاندان سازدەکەن.

دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و مقووچەخۆران دوای ئەوە دێت کە سەرباری هاتنی بڕی ٣١٧ ملیار دینار لەبەغداوە، کەچی حکومەتی هەرێم هەر بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایان و هەندێک وەزارەتی تر دابەشکرا.

دەقی راگەیاندنی مامۆسستایانی ناڕازی..




PM:08:08:19/03/2018