بەڵگە.. وەزارەتی ناوخۆی عێراق مۆڵەت دەدات بە حیزبە کوردیەکان لە خورماتوو بارەگا بکەنەوە

بەپێی نوسراوێک وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگای پارێزگاری تکریتەوە ئاگاداری پۆلیسی خورماتوو دەکرێت، رێگا بەحیزبە کوردیەکان بدەن بارەگاکانیان بکەنەوە.

بەپێی ئەو نوسراوە کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، قائیمقامی خورماتوو نوسراوێکی لە ٢٠١٨/٣/١٣ ئاراستەی پۆلیسی شارەکە کردووە کە لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری تکریت و فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچی خێرا، هەموو پێداویستییەکان کردنەوەی هەموو پارتە کوردیەکان دەستبەربکرێت و ئاگادار بکرێنەوە لەژێر چاودێری و راسپاردەکان و دەزگا ئەمنییەکاندا بن.

لەدوای رووداوی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و داگیرکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە هەرچی بارەگای حیزبە کوردستانییەکانە داخران و هەڵهاتن بۆ ناوچەکانی هەرێم، دوای پێنج مانگ حکومەتی عێراق بڕیاری دا رێگا بەو حیزبانە بدرێت کە بارەگاکانیان بکەنەوە.

 



PM:08:54:19/03/2018