دوو رۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

پارێزگای دیالە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بڕیاریدا دوو رۆژ بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، كە ئەمڕۆ 19ی ئازاری 2018 بە واژۆی عەلی داینی، سەرۆكی ئەنجومەنەكە بڵاوكراوەتەوە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، بڕیاردرا رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە 21 و 22ی ئازاریی 2018، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایە.



PM:09:06:19/03/2018