پارێزگای هەڵەبجە بایكۆتی راگەیاند

دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایانی هەڵەبجە و كارمەندانی تەندروستی، لەدژی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بە دابەشنەكردنی موچەی بێ پاشەکەوت بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و بنكەكانی تەندروستییان راگەیاندو بڕیاریشیاندا سبەینێ خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا فەرهاد قادر ئەندامی دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایانی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند "وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بڕیارەكەی حكومەت بە پێنەدانی موچەی تەواو بە وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، كە پارەكەی لە بەغداوە رەوانەكراوە، بڕیارماندا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێ،دن بكەین و سبەینێش 20ی 3ی 2018، خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام دەدەین".

فەرهاد قادر، ئۆباڵی فەوتانی ئەمساڵی خوێندنی بەهۆی بایكۆتەوە، خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و داواشی لە هاوڵاتیان كرد، پشتیوانیان بن بۆ ئەوەی گوشار بخەنەسەر حكومەت بەئامانجی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

لای خۆشیەوە، دكتۆر گۆران نوێنەری كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە، ڕایگەیاند "دەوام لەسەرجەم ناوەندە تەندروستییەكان ڕاگیراوە، بەردەوامیش دەبین لە بایكۆتكردن تا كێشەو داواكارییەكانمان  چارەسەر دەكرێت".



PM:09:18:19/03/2018