وڵاتی میسر وه‌ك یه‌كه‌م عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی داگیركردنی عه‌فرین ده‌كات له لایه‌ن سوپای توركیاوه و رایده‌گه‌یه‌نێت "پێشێلکاریەکان مه‌ترسی گه‌وره‌ی مرۆیین".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له به‌یاننامه‌كه‌دا لەبارەی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە هاوپەمانەکانی رایگه‌یاندووه كه "پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ری سووریا جێی قبووڵ نین و شانۆی سیاسی ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، ده‌بنه هۆی له‌بار بردنی كۆششه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی و قه‌یرانی مرۆیی سووریا قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه".
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر داكۆكی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریا و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی میسر دوای ئه‌وه هات، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی زۆری خۆی له باره‌ی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به عه‌فرین ده‌ربڕی و هاوکات کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە سەرۆکی فەڕەنسا نیگەرانی لەبارەی ڕەوشی عەفرینەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە پۆتن گەیاندووە.