بڕیاری ڕادەستکردنەوەی ساڵح موسلیم هەڵوەشایەوە

دادگای‌ باڵای چیك، بڕیاری ڕادەستکردنەوەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشوی پەیەدەو به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ "تەڤدەم"ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و دۆسیەکە دادەخرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای چیک بڕیاری داخستنی دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی ساڵح موسلیمی داوە و داواکەی تورکیای ڕەتکردەوە.

هاوکات ستێپانکا زێکلۆڤا، وتەبێژی دادگای باڵای چیک وتی"دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی رادەستکردنەوەی ساڵح موسلیمی دا، چونکە ئەو سەر بە خاکی چیک نییە"

هاوکات میرسۆلاڤ کروتینا، پارێزەری تایبەتی موسلیم وتی " ئەو ئیتر ئازادە، دەتوانێت لە خاکی ئەوروپا بچێتە دەرەوە".

دوای دوو رۆژ لە دەستبەسەرکردنی رۆژی ٢٧ ی شوباتی ڕابردوو ساڵح موسلیم بەبڕیاری دادگای پراگ ئازاد کرا ،بەو مەرجەی خاکی ئەوروپا جێنەهێڵێت.



PM:10:40:19/03/2018