لە سلێمانی‌و هەڵەبجەو رانیەو کۆیە خۆپیشاندانە

لە هەموو ناوچەکانی ژێر ئیدارەی شین و سەوز لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و راپەرین و کۆیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و کارمەندانی پزیشکی و فەرمانبەرانی تر دەستیپێکرد.

ئەو خۆپیشاندانە دوای ئەو بڕە پارەیە دێت کە بەغدا ناردنی و سەرەتا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە مووچەی تەواو بە مامۆستایان و کەرتی تەندروستی دەدرێت، بەلآم دواتر لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێککەوتن کە ئەوە مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمەوە و حکومەتی هەرێمیش بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەدات.

ئەم هەڵوێستەی هەردوو حکومەتیش بۆتە مایەی نیگەرانی مامۆستایان و کارمەندانی تەندوستی.



AM:10:16:20/03/2018