بەڕێوەبەرایەتی ئاو هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان کە لەکاتی گەشتکردنیان بۆ سەیرانگەی دوکان ڕەچاوی چەند خاڵێک بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهیچ شێوەیەک پاشەڕۆی خواردن و پیسی فڕێنەدەنە ئاوی قەشقۆڵیەوە چونکە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوەکە و گرفت بۆ ئامێرەکانی پڕۆژەکان دروستدەکات.

هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەکات ئاوی قەشقۆڵی بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە، باشترە ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە لەگەڵ خۆیان بەرن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە  مەلەکردن لە دەریاچەکەدا، ساڵانە بەهۆی مەلەکردنەوە چەندین کارەساتی دڵتەزێنی خنکانی لێ دەکەوێتەوە و بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان دەبێت بەنداوەکە بگیرێتەوە، بەو هۆیەشەوە چەند ڕۆژێک هاوڵاتیان لەشاری سلێمانی و ئەو قەزا و ناحیانەی ئاو لەو پڕۆژەیە وەردەگرن لەدابەشکردنی ئاو بێ بەش دەبن.



PM:12:34:20/03/2018