کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانی دەڵێت "به پێی به‌رنامه‌یه‌كی پێش وه‌خته‌ی پلان بۆداڕێژراو شاری كه‌ركوك كه‌وتووەته‌وه ژێر غه‌زه‌بی په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌شی زریاناویه‌وه".
کۆسرەت ڕەسوڵ لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ یادی ئازادکردنی کەرکوک لە ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ دەڵێت "دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی شاری کەرکوک به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه وه‌ڕس و هه‌راسانن، ناو شاره‌كه و ده‌وروبه‌ریشیان لێكردونه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه، كه سیمای مه‌ده‌نی و شارستانی تیادا لاواز كردووه".
هەر لەو پەیامەیدا جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی دەڵێت "یەکێتی دڵنیاتان ده‌كاته‌وه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناهه‌مواره‌ی ئێستا له كه‌ركوكدا به‌رقه‌راره ته‌مه‌نی كورته و ڕۆژی سه‌رفرازبوون و ڕزگاربونتان له‌و نه‌هامه‌تیانه زۆرنزیكه".
لە چەند ڕۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاردرا تا بەستنی کۆنگرە، کۆسرەت ڕەسوڵ کەسی پلە یەک بێت لەناو یەکێتیدا.