عێراق...بەبۆنەی نەورۆزەوە پشوو ڕاگەیاندرا

حكومەتی عیراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، دوو رۆژی كردە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بڕیاریدا رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە 21 و 22ی 3ی 2018، بكاتە پشووی فەرمی لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكانی عیراق.


ئه‌م بابه‌ته ‌5566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:41:20/03/2018