تورکیا ئۆپەراسیۆنی دژی پەکەکەی لە هەرێم و عێراق ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە باڵوێزی توركیا لە بەغدا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر عێراق راگەیاند "ئۆپەراسیۆنەكە بۆ نەهێشتنی پەكەكەیە لەسەر ناوچە سنوورییەكانی عێراق".

فاتح یڵدز، باڵوێزی توركیا لە عێراق بۆ میدیاكانی عێراق باسی لەوە كردووە كە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی لە دژی پەكەكە لەنێو سنووری عێراق دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی سنوورەكانی خۆی لەگەڵ عێراق لە پەكەكە پاك بكاتەوە.

باڵوێزەكەی توركیا دووپاتی كردەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەهاوكاری حكوومەتی عێراق ئەنجام دەدەن.

ئەم لێدوانەی باڵوێزی توركیا دوابەدوای لێدوانەكەی دوێنێی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا دێت، كە وتبووی شەوێك بەبێ دەنگی دەچینە نێو شنگالەوە. هەروەها وتبووی پەكەكە لە هەر شوێنێك مابێت، لەنێویان دەبەین.



PM:08:06:20/03/2018