عەبادی: مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرن و ئەوپارەیەشی کەناردوویانە بۆهەرێم بۆسەرجەم مووچەخۆران بووە".

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌دا کە سپی لەهەواڵی پێشوویدا بەپەلە هەندێک بڕگەی بڵاوکردەوە، حه‌یده‌ر عه‌بادی، رایگەیاند"
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كورد دایه"‌.

له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، داوای له‌ لایه‌نه‌كان كردووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان، چاودێری پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكه‌ن و وتیشی "دوای نەورۆز پەلە دەکرێت لە ناردنی موچەی دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم".

عەبادی ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، کراونەتەوە بەڕووی گەشتەئاسمانییەکان.

سەرۆک وەزیران پێشبینی ئەوەی کرد لەگەڵ نزیکبوونەوە له‌ هەڵبژاردنەکان چەکدارانی داعش دەیانەوێت"کردەوەی تیرۆرستی" ئەنجامبدەن و ڕێگری لەئەنجامدانی بدەن. 




PM:08:43:20/03/2018