کۆمسای ئامادە نییە گۆرانی بڵاوبکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی کوردی رۆژهەڵات، "کۆمسای" بەهۆی کارەساتی عەفرینەوە داوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات و دەڵێت "بەچ دڵخۆشیەکەوە گۆرانی بڵاوبکەمەوە".

کۆمسای لە هەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبوک لە پۆستێکدا دەڵێت"نەوروزی ئەمسال داوای لێبوردن ئەکەم لە ھەموو ئێوە خۆشەویستان و ئازیزانم قەرار وا بوو تراکێکی نوێ ئەمشەو بڵاو بکەمەوە بەڵام بە چ دلخۆشیک گۆرانی بڵاو بکەمەوە؟ بە کام دلخۆشی کۆنسێرت بکەمەوە؟ لە کاتێکدا خوشک و براکانم خوێن لە سەر و ماڵ و حاڵیان ئەچۆڕێ!!! لەگەڵ خەمی گەلەکەم خەمبارم لەگەڵ شادیتان شادم... ببورن !".
 
کۆمسای خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی ئێن ئار تی دوو و یەکێک بوو لە ئەندامانی گروپی دیاری قەرەداغی.

ئەو خانمە تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.



PM:09:27:20/03/2018