" ئاسایشی پارتی رێگا لەهاوڵاتیان دەگرێت بەشداری نەورۆزی قەندیل بکەن"


میدیایەکی نزیک پەکەکە رایەگایدن "ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، له‌ هه‌رسێ بازگه‌ی (گۆجار) و (قه‌سرێ) و (پردێ) ڕێگه‌ له‌ هاوڵاتیان ده‌گرن، کە به‌شداریی جەژنی نه‌ورۆز له‌ قه‌ندیل بکه‌ن".
 
رۆژنیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەوی رابردووەوە، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە بازگەکانی بازگەی قەسرێ و گۆجار، کە دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی و برادۆست ڕاستەوخۆ بە قەندیلەوە دەبەستێتەوە و بازگەی پردێ، کە ئەو دەڤەرانە بە ڕانیەوە دەبەستێتەوە، رێگریی لە چوونی هاوڵتیان بۆ قەندیل دەکات".
 
هەروەها هاتووە "بەهۆی ئاستەنگییەکانەوە، لە شەوی ڕابردووەوە سه‌دان خێزان و هاوڵاتیی له‌ بازگه‌کاندا وه‌ستاون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن رێگه‌یان به‌ڕوودا بکرێـه‌وه‌و له‌ قه‌ندیل نه‌ورۆز پیرۆز بکه‌ن".
 
ئاسایش بەو هاوڵاتیانە دەڵێت، کە فەرمانیان پێکراوە و ڕێگا نادەن، کەس دەربازی قەندیل ببێت، بەڵام هاوڵاتیان سورن لەسەر ئەوەی لە قەندیل نەورۆز پیرۆز بکەن.
 
جێگای ئاماژەیە ساڵی ڕابردووش ئاسایشی پارتی هەردوو بازگەی قەسرێ و گۆجار-ی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخست، بۆ ئەوەی ڕێگریی لەچوونیان بۆ قەندیل بکات، بەڵام هاوڵاتیان ئاستەنگییان نەناسی و لە بازگەی پردێ-وە چوونە شارۆچکەی ڕانیە و لەوێوە چوونە قەندیل، بۆیە ئەمساڵ پارتی بازگەی پردێ-شی داخستووە.
هەموو ساڵێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە لەکەناری قەندیل لایەنگران و خەڵکی دەڤەرەکەو میوان، ئاهەنگی نەورۆز سازدەکەن.



AM:09:22:21/03/2018