بومەلەرزەیەک قەزای کەلاری هەژاند

بوومەلەرزەیەک لە قەزای کەلار لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی، دا.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوای گەرمیان رایگەیاندووە، کە بوومەلەرزەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئازار، لە قوڵایی 20 کیلۆمەتریی شارەدێی رزگاریی سەر بە قەزای کەلاری داوە

بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە، کە بە گوڕیی 4 پلەی رێختەر لە ناوچەکەی داوە، هیچ زەرەر و زیانێکی بە دەڤەرەوکە نەگەیاندووە

ساڵی پار بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری رۆژهەڵاتی سلێمانی بەتایبەتی ناوچەی دەربەندیخانی هەژاندو بەسەدان کەس بوونە قوربانی و بەهەزاران خانووی رووخان، شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو بوومەلەرزانەی لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەوە روویان داوە، شەپۆلەکانی ئەو بوومەلەرزەیەن.



PM:07:12:21/03/2018