پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، گەنجێک لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە و ناسنامەکەشی ئاشکرادەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، "ئەمڕۆ ٢١ی ٣ی ٢٠١٨ گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی (ح.ج.م) لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس و هێنانە دەرەوەی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.