حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ ناوچەی باڵەکایەتی بڵاوکردەوە و نیگه‌رانی له به‌ئامانجگرتنی دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و چوار هاوڵاتییه كردووه، كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی شه‌هید بوون و داواش له په‌كه‌كه ده‌كات ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
له كاتێكدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و پێشوازیكردنی ساڵی تازه‌ی كوردی ڕوویان له ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانی كوردستان كردووه و خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/3/2018 چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ پێگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، شه‌هید بوون.
وێڕای هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان، نیگه‌رانیی خۆمان له به‌ئامانجگرتنی دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین كه به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه و نزیكییان له دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌و ناوچانه، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره و ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره هاووڵاتیان ده‌بنه قوربانی. داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه قوربانی.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٢/٣/٢۰١٨