بەهرۆز گەڵاڵی: لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر یەکێتی ترسناکە

نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنكەرە، نامەیەك ئاراستەی هەریەك لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات و لە بارەی دواین لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیاوە، ئاگاداریان دەكاتەوە و دەڵێت "لێددوانکی ترسناکە".

بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە، ڕای دەگەیەنێت "هاوپیچ بەشێکی لێدوانی ئەمرۆی وەزیری دەرەوەی توركیاتان بۆ دەنێرم كە بەئاشكرا دەڵێ یەکێتی دەعمی پەكەكە دەكات".

نوێنەری یەکێتی لە ئەنکەرە، لە نامەکەیدا دەشڵێت، "ئەو لێدوانە زۆر ترسناكە، ئەمەش ئەنجامی لێدوانی هەندێ كەسی ناو یەكێتییە كە كامێرای تەلەفزیون دەبینن خۆیان و بەرژەوەندی یەكێتیی و ئەوناوچەیەی یەكێتی لە بیردەكەن، باسی هێزناردن بۆ عەفرین دەكەن".

گەڵاڵی لە نامەکەیدا دەڵێت "لێدوانتان نە دابایە ،فەرموو گەر هێزتان هەیە بۆ ناینێرن بو عەفرین ؟ هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە! بۆ ماڵی كورد و یەکێتی بەس بە قسە وێران دەكەن، كەستان لە مام جەلال بە قوەترنین، بە حەیاتی خۆی لێدوانی وای نەداوە بڵی من هێز دەنێرم بۆ بەرانبەر جەیشی فڵانە ولات".

دەقی نامەكە:

زۆر بەڕێز كاك كۆسرەت جێگری سكرتیری گشتی
خوشكی گە ورەم هێرۆخان
هەڤالانی سەركردایەتی بەریز
بەڕێز مەكتەبی پەیوەندیەكان

سڵاویێی گەرم
هاوپیچ بەشێکی لێدوانی ئەمرۆی وەزیری دەرەوەی توركیاتان بۆ دەنێرم كە بەئاشكرا دەڵێ یەکێتی دەعمی پەكەكە دەكات.

ئەو لێدوانە زۆر ترسناكە، ئەمەش ئەنجامی لێدوانی هەندێ كە سی ناو یەكێتییە كە كامێرای تەلەفزیون دەبینن خۆیان و بەرژەوەندی یەكێتیی و ئەوناوچەیەی یەكێتی لە بیردەكەن، باسی هێزناردن بۆ عەفرین دەكەن.

لێدوانتان نە دابایە ،فەرموو گەر هێزتان هەیە بۆ ناینێرن بو عەفرین ؟ هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاوێشتنە! بۆ ماڵی كورد و یەکێتی بەس بە قسە وێران دەكەن، كەستان لە مام جەلال بە قوەترنین، بە حەیاتی خۆی لێدوانی وای نەداوە بڵی من هێز دەنێرم بۆ بەرانبەر جەیشی فڵانە ولات، گەر دژایەتی وڵاتیكی كردبێ بە مەنتیق و ستراتیژ كردویەتی؟تكایە با موزایەداتی سیاسی و هەڵویست فرۆشتن لەسەر حسابی فەقیر و هەژار بەس بێت.

تكایە سنورێك دابنێن بۆ ئەو سیاسییانەی كە ناتوانن دواڕۆژوو بەرچاوی خۆیان تەنانەت بۆ هەفتەیەكیش ببینن؟ دەزانن ئەو لێدوانەی چاوش ئۆغلو چی لێدەخوێنرێتەوە؟ بە بیروڕای من توركیا لای خۆیەوە یەكێتی داخیلی لیستی تیرۆر بكات؟ مانای وایە دەتوانی بێت بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی؟ تكایە با لە مەلیك مەلیكتر نەبین. بێموزایەدە، من پشتیوانی دۆزی رە وای كوردم لە ئێران لە توركیا لە سوریا، بەڵام (هە موو شتیك بە خوێ! خوێش بە مەعنا).

ئیمە لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی جەنابی مام جەلال سەدان و هەزاران شتمان كردوە هەم بۆ پرۆسەی ئاشتی نێوان كورد و تورك، هەمیش بۆ پشتیوانی لە دۆزی رەوای گەلی باكور، بەڵام قەت مام موزایەدەی بە لێدوانەكانی نەكردوە، كە چی دوای مام پەیوەندی نێوان یەكێتی و توركیا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕوو لە خراپییە، خە ریكە هەر نەمێنێت؟ تكایە كاك كۆسرە ت و هێروخان هەقە سنورێك دابنێن بۆ ئەوانەی لەسەر حسابی سیاسەتی گشتی یەکێتی و شەهیدو بریندارو كادرەكانی و بێ لێكدانەوە و حیسابات ناكەن و لێدوانی نەگونجاو دەدەن دور لە تاقەت و توانای سیاسی و عەسكەری یە كێتی نیشتمانی كوردستان.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە لە دژی تیرۆر و تیرۆریزم خەباتی كردوە، بەڵامم قەت نەیتوانیوە بێدەنگ بێت لە پشتیوانیكردن لە خواستو ویستو داخوازییە رەواكانی گەلی كورد لە هەمو پارچەكانی كوردستان، تكایە كارێكی وابكەن لێدوانی بێ ئەنجام و نەگونجاو رابگرن.

یەکێتی وتەبیژی خۆی هەیە، ئیتر ئەو پاشا گەردانییە چیە؟ با بەس بێت، گەر دڵمان بۆ كورد و یەکێتی دەسوتێ! با واز لە قسە و لێدوانی نەگونجاو بینین و یەكێتی ناو یەكێتی بە هێزبكەینەوە و هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانمان بدەینە وە هەم لەگەڵ بەغدا وە هەمیش لەگەڵ توركیا و ئیران، بەڵێ واقیعیكی تاڵە كورد مەحكومی جوگرافیایەكە، كە تا ماوین دەبێ دەرگای حوار لە نێوان كورد و عەرەب و فارس و تورك دانەخەین و دانەخات، بۆیە پیشنیاری بەپەلەم ئەوەیە یەکێتی وەفدێك بنێرێ بۆ توركیا بۆ رێگرتن لەكارەساتی گەورەتر.

بەداخەوە یەكێتی نە وایكردووە پەكەكە ھاوكاری بكات نە واشیكردووە پەیوەندی دبلۆماسی لەگەڵ توركیا ھەبێت.

لەگەڵ رێزماندا
بە هروز گەڵاڵی
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی كوردستان
2018/3/22



PM:09:25:23/03/2018