فراکسیۆنەکانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ده‌نه‌وه‌و جهختدهكهنهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ئه‌وان هیچ گرفتێكیان نه‌بوه له‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌هه‌ر میكانیزمێك بێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی كردنی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وانه‌كردنی موچه به‌داخه‌وه هیچی "ڕاست نین".
ئارێز عه‌بدوڵڵا وتی "عه‌بادی خۆی دزیه‌وه له‌به‌ڵێنه‌كانی كه به‌هه‌رێمی كوردستانی داوه‌و په‌شیمان بۆته‌وه، ئه‌گه‌رنا هیچ كات یه‌كێتیی كێشه‌ی نه‌بوه له‌ناردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌هه‌ر میكانیزمێك".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و ڕێگه‌نه‌دان به‌هیچ گه‌شتێك له‌سلێمانیه‌وه بۆ توركیا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختیكرده‌وه، "توركیا زۆر مه‌ترسیداره له‌ئێستادا، به‌مه‌ستیش ئه‌وكاره ده‌كات، ئه‌گه‌رنا سلێمانی هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك".
ئاشكراشیكرد، "توركیا ده‌یه‌وێت به‌و بڕیاره‌ی، بڵێت سلێمانی و هه‌ولێر جیاوازن، كه ئه‌وه‌ش بۆ ئایندهی هه‌رێم مه‌ترسیدارتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم یه‌ك حكومه‌تی هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بێ بایه‌خكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌تی".
دواتریش هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی پارێزگاكان یان وه‌زاره‌ته‌كان بوین كه عیراق بیگرێته‌به‌ر بۆ ناردنی موچه وتیشی "ته‌حه‌دای عه‌بادی ده‌كه‌ین كه ئێمه داوامانكردبێت ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پارتی ویستی هه‌بوو له‌مالیكی نزیكبێتهوهو عهبادبش ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی لێ بسه‌نرێته‌وه، "بۆیه ڕێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ بارزانی كرد‌و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه ئێستا هه‌یه".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا هێرشیكرده‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وتی "عه‌بادی به‌شداره له‌تاوانی پاشه‌كه‌وتی ئیجباری له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه له‌بردنی نه‌وت و تاڵانفرۆشی نه‌وتیشدا، عه‌بادی به‌وه‌ی كردی، پێشێلی یاسا‌و ئه‌و سوێندهشی كرد كه خواردویه‌تی بۆ ماوه‌ی حوكمڕانی خۆی".
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین نه‌ك وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.