سەندیکای پزیشکانی کوردستان ٧٢ کاتژمێر وەک مۆڵەت دەدەن بەحکومەت، ئەگەر نا ئەوا نەخۆشخانەکانی جێدەهێڵن و مانگرتن و خۆپیشاندان دەستپێدەکات.
د.ئامانج وه‌فایی وته‌بێژی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئه‌مڕۆ 24ی 3ی 2018 كاتژمێر شه‌شی ئێواره، به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین‌و تێیدا داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی پزیشكان مانگانه له‌واده‌ی خۆیداو به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكریت".
وته‌بێژی سه‌ندیكای وتیشی:"داوا له‌حكومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا به‌فه‌رمی وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا په‌نا بۆ خۆپیشاندان و رێپێوان ده‌به‌ین".
ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌بوو، ئه‌وه بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری له‌كه‌رتی ته‌ندروستی به‌هه‌ردوو به‌شی حكومی و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین و لێكه‌وته سلبیه‌كانیشی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نی به‌رپرس".
لەو کاتەوەی حکومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ناردووە بۆ هەرێم و لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێککەوتوون کە دابەشبکرێت بەسەر سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمدا، بەرامبەر ئەمە مامۆستایان و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە رەتدەکەنەوەو داوای مووچەی تەواو دەکەن.