هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری بواری سینه‌ما و درامای توركی كۆچی دوایی كرد و هه‌واڵه‌كه‌ش هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی نیگه‌ران كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان بۆی ده‌ربڕیوه.
ئێرجومه‌نت بالاكئۆغلو، هونه‌رمه‌ندی دیاری باری سینه‌ما و درامای توركیا، ئه‌مڕۆ به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له ئیسته‌نبۆڵ كۆچی دوایی كرد.
ئونوور ئاكای، كه گۆرانیبێژێكی توركه و هاوڕێی ئێرجومه‌نته، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی "ساڵی پار ئێرجومه‌نت دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببوو، كاتێك چووم بۆ لای، گله‌یی كرد به‌وه‌ی هیچ هونه‌مه‌ندێك سه‌ردانی نه‌كردووه و به ته‌نیا له نه‌خۆشخانه كات به‌سه‌ر ده‌بات"