رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە ، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید
و پێریزی سەرۆک لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە بنزیمە لە یانەکە بمێنێتەوەو ریزی ئەم
یانەیە جێنەهێڵێت.
رۆژنامەی بێرنابیۆ کە زۆر نزیکە لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرای کردووە،
یانەی ریاڵ مەدرید ئەگەر هێرشبەرێکی نوێش بباتە ریزەکانیەوە ئەوا دەستبەرداری
کەریم بنزیمە نابێت و ئەو یاریزانە لە یانەکەی لە وەرزی داهاتوو دەهێڵێتەوە، کە
ئەمە خواستنی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید نیەو پێشتر چەندین جار داوایان کردووە
ئەو یاریزانە لە یانەکەی بڕوات.