بەوێنە.. داعش چالاکی مانگێکی لە کەرکوک بلآوکردەوە
وێنەی کوشتنی دیلەکان بلآودەکاتەوە
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش چالاکی مانگێکی خۆی لە کەرکوک و ناوچەکانی تکریت بلآوکردەوەو ١٠٣ کوژراو بریندار هەیەو ژمارەیەک دیلیش بەر دەستڕێژی گوولە دەدەن.
بەپێی ئەو راگەیاندنەی داعش لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآوی کردوونەتەوە، لە ١٩ ی شوباتەوە تا ٢١ ئازار ١٠٣ چەکداریی هێزە ئەمنییەکانیان کووشتووە.
لەو بلآوکراوانەدا وێنەی چەند پۆلیسێکی دیل پێشان دەدرێت کە ژمارەیەک پۆلیس لەسەر چۆک دانیشێنراون و چەند چەکدارێک خەریکن تەقەیان لێدەکرێت.
ئەو چالاکیانە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ناوچەکانی کەرکوک و تکریت بە تایبەتی شارۆچکەو لادێکان بە دۆخێکی مەنی مەترسیداردا تێپەڕدەبن.
AM:10:02:25/03/2018