دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەیان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی بڕی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ هەزار و ٤٦٥ هەزار دینار، ئەوا حکومەتی هەرێم لەگەڵ داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، دەستکاریی پاشکەوتی موچە دەکات بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا بێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە " وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕا‌سپێردرا له ڕۆژانى داهاتوودا به‌پێى داهات خشته‌ى نوێى مووچه ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر بدرێت تاكو مووچه‌ى داهاتوو به‌و خشته نوێیه دابه‌ش بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژانى داهاتوودا ته‌واوى داهاته‌كانى ناوخۆ و نه‌وت و بڕه پاره‌ى هاتووى به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى ده‌خاته ڕوو.
ئەوەش لە کاتێدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە سیستمی پاشەکەوتی موچە, مامۆستایانی هەر چوار پارێزگاکە و زۆربەی شارەکانی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە هەندێک شوێنیش بەهۆی ڕێگری هێزە ئەمنییەکانەوە گرژی دروست بوو و ژمارەیەکیش هاوڵاتی بریندار بوون.
پێتر "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیایی ناوەرۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاشکراکرد.
کلیک بکە بۆ بینینی هەواڵەکە