ئۆردوغان: هێرشی سەر شەنگال دەستی پێکرد

سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر قەزای شەنگال لە عێراق راگەیاند.
 
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، لە زاری سەرۆك كۆماری توركیا تەیب ئۆردوغانەوە رایگەیاند”وتمان دەچینە شەنگال-یش، ئێستا ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان لەوێ دەستپێكردوە.”
 
تەیب ئۆردوغان ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوان شەڕی "تیرۆریستان” دەكەن لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكەیان وتوشیەتی”كە ئێمە دەوڵەتێكی داگیركەر نیین و خەمی گەورەمان دژایەتی تیرۆرە.”

 رۆژی هەینی رابردو  كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە)  رایگەیەند كە گەریلاكانیان لە شەنگال دەكشێننەوە.



PM:07:29:25/03/2018